Accessibility links

وەزیرێکی ئیسرائیل ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت


گەورە وەزیرێکی حکومەتی ئیسرائیل کە بە کەسێکی نزیک لە بەنجامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیری وڵاتەکە دادەنرێت ڕەخنە لە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگرێت.

زیڤ ئێلکاین ئاگاهیش دەدات بەوەی وەها چاوەڕواندەکات تەلئەڤیڤ بڕیاری دروستکردنی ئۆردوگای زیاتری نیشتەجێبوون پەسەند بکات.

ئەم وەزیرەی ئیسرائیل دەڵێت سەرۆک ترامپ بێ هیوای کردووە چونکە پەیمانەکانی خۆی لە سەروەختی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا جێبەجێنەکردووە بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم.

ئیسرائیل شاری ئۆرشەلیم بە پایتەختی خۆی دەزانێت لە کاتێکدا فەلەستینییەکان داوای ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم دەکەن تا ببێتە پایتەختی دەوڵەتەکەی ئایندەیان.

ئێلکاین بە ڕادیۆی لەشکری ئیسرائیلی وتووە وڵاتەکەیلە هەفتەی داهاتوودا ئەو بڕیارانەش پەسەند دەکات بۆ دروستکردنی ئۆردوگای نوێی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا، وەک راپۆرتەکانی باسی دەکەن نزیکەی 4000 خانوبەرە دروستدەکرێن بەپێی ئەو بڕیارە نوێیانە.

ترامپ زیاتر هاوسۆزە لەگەڵ دروستکردنی ئەو ئۆردوگایانەدا بە بەراورد لەگەڵ براک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هەروەهاش کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کە دروستکردنی ئەو ئۆردوگایانە بە نایاسایی دادەنێن.

XS
SM
MD
LG