Accessibility links

سه‌ربازانی ئیسڕایل و ئه‌مه‌ریکا پێکه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌کانی موشه‌کی مه‌شق ده‌بینن


بۆنه‌یه‌ک بۆ مه‌شقی هاوبه‌شی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریکا له‌ بنکه‌ی ئاسمانی هاتزۆر، 2ی ئاپریلی 2017

گرووپی ملیتانی حیزب ئه‌ڵا باوه‌رده‌کرێت خاوه‌نی زیاتر له‌ 100،000 راکت و موشه‌که‌ که‌ له‌ توانایان دایه‌ هه‌ر شوێنێک له‌ نیو ئیسڕایڵ بخاته‌ به‌ر هێرش.

ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له‌ نه‌کاو ده‌ست پێبکات، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی و ئیسڕایلی خۆیان بۆ ڕۆژێک ئاماده‌ ده‌که‌ن که‌ شان به‌ شانی یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی موشکی له‌ لایه‌ن هه‌ریمه‌که‌وه‌ شه‌ڕی به‌رگری کردن بکه‌ن.

نزیکه‌ی 5،000 سه‌ربازی ئیسڕایلی و ئه‌مه‌ریکایی پێکه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ مه‌شق دیتن بۆ ئه‌و پێشهاته‌ کردووه‌. ئه‌و ته‌مرینه‌ که‌ ناوی "ژونیپر کوبڕا"یه‌ مه‌شقپێکردنی گۆڕه‌پانه‌؛ به‌ کارهێنانی کامپیوتر بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی پلانه‌کانی پێشبینی کراوه‌، و ته‌قه‌کردن به‌ سیستمی موشه‌کی پێشکه‌وتووی به‌رگرییه‌.

ژێنڕاڵ زڤیکا هه‌یمۆڤیچ، فه‌رمانده‌ری باڵای به‌رگری ئاسمانی ئیسرایل له‌ بنکه‌ی ئاسمانی هاتزۆر له‌ باشوری ئیسڕایل به‌ په‌یامنێرانی گوت: "ئێمه‌ ته‌مرین ده‌که‌ین، شان به‌ شانی یه‌ک کاری مه‌شقپێدان ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ کاتی قه‌یران و شه‌ردا تێێدا به‌شدار ده‌بین".

له‌ وه‌تا سه‌دام حوسین له‌ ماوه‌ی شه‌ری که‌نداو له‌ 1991 به‌ 39 موشه‌کی سکاد ئیسڕایلی بۆمباران کرد ئه‌و وڵاته‌ گرنگی سه‌ره‌کی به‌ موشه‌کی به‌رگری ده‌دات.

ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌که‌ زۆر جێگای مه‌ترسییه‌. گرووپی ملیتانی حیزب ئه‌ڵا باوه‌رده‌کرێت خاوه‌نی زیاتر له‌ 100،000 راکت و موشه‌که‌ که‌ له‌ توانایان دایه‌ هه‌ر شوێنێک له‌ نیو ئیسڕایڵ بخاته‌ به‌ر هێرش.

هێزه‌کانی حیزب ئه‌ڵا و ئێرانی ئه‌وانیش له‌ سوریادا چالاکن که‌ پشتیوانی له‌ سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌ جه‌به‌خانه‌ی زۆری موشه‌کیان هه‌یه‌، و ئێران موشه‌کی مه‌ودا درێژی سازکردووه‌ که‌ ده‌توانێت ئیسڕایل بپێکێت.

ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ وه‌ک ڕاستییه‌ک له‌ گۆڕێدان. حیزب ئه‌ڵا له‌ ماوه‌ی مانگێک شه‌ڕ له‌ 2006 دا 4،000 موشه‌کی هاویشته‌ ئیسڕایل، له‌ ده‌مێکدا حه‌ماس و گرووپه‌کانی میلیشیای دیکه‌ له‌ غه‌زه‌ هه‌زاران موشه‌کیان له‌ باشوور به‌ ئیسڕایل داداوه‌. مانگی ڕابردوو، ئیسڕایل هه‌ویستی پێشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئێران بگرێت که‌ له‌ سوریا را به‌ڕێکرابوو به‌ڵام بووبه‌ هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی شه‌رکه‌ری ئێف – 16ی ئیسڕایل بکه‌وێته‌ خوارێ و پاره‌که‌ش ئیسڕایک موشه‌کێکی دژه‌ فڕۆکه‌ی سوریای به‌ردایه‌ خواره‌وه‌.

ژێنڕاڵ هه‌یمۆڤیچ گوتی مه‌به‌ستی ئه‌و مه‌شقه‌ به‌ تایبه‌ت دوژمنانه‌ نیه‌. به‌ جێگای ئه‌وه‌، شێوازی زۆر به‌ گرفتی کاتی شه‌ڕی راسته‌قینه‌ تاقی ده‌کاته‌وه‌ که‌ هێرشی له‌ لایه‌ن وڵاتانی دوژمن و گرووپه‌کانی ملیشیاوه‌ وێنه‌ ده‌کات.

ئه‌و گوتی: "ئێمه‌ ئه‌وه‌ ته‌مرین ده‌که‌ین چونکه‌ سناریویه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه‌".

ئه‌و گوتی مه‌شق پێکردنه‌که‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هێرشێکی ڕاسته‌ه‌قینه‌ بێت به‌ موشه‌کی پێشکه‌وتو و له‌ چه‌ندین لاوه‌ تاقیده‌کریته‌وه‌ و "گرنگ نیه‌ داخوا له‌ لای باشور، باکور، خۆرهه‌ڵات یان هی تر بێت."

ئێسرایل، به‌ هاوکاری ئه‌مه‌ریکا، سیستمێکی موشه‌کی به‌رگری چه‌ند قات ساز کرد، که‌ سیستمی "تیر"یش ده‌گریته‌وه‌ و ده‌توانێت پێشی موشه‌کی مه‌ودا درێژ بگریت؛ هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگری "گومبه‌زی ئاسن" بۆ موشه‌کی مه‌ودا کورت و سیستمی "پاتریۆت" دروستکراوی ئه‌مه‌ریکا به‌ کاردێنێت.

له‌ ده‌مێکدا ئیسرایل شانازی ده‌کات که‌ ده‌توانێت به‌رگری له‌ خۆی بکات، ژێنرآل هه‌یمۆڤیچ گوتی هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان یارمه‌تی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دابین ده‌کات. ده‌وری 2،500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌و مه‌شقه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، که‌ 4ی مانگی مارس ده‌ستی پێکردوه‌ و هه‌تا کۆتایی ئه‌و مانگه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

ژێنراڵ ڕێچارد کڵاک، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا، گوتی له‌ سه‌ر داوای ئیسڕایل هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ن بۆ ئه‌و وڵاته‌یان بنێرێن. کاتێک ئیسرایل چرای سه‌وزی دا، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌روپا ڕا ده‌توانن له‌ ماوه‌ی دوو یان سێ ڕۆژ بیگویزنه‌وه‌ بۆ ئیسڕایل.

له‌ وه‌تا 2001 زاینییه‌وه‌ ئه‌و مه‌شقه‌ هه‌ر دوو ساڵ جارێک ئه‌نجام دراوه‌، و هه‌ر کاتیش توانیوه‌تی خۆی له‌ گه‌ڵ گۆڕانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بگونجێنێت.

کڵارک گوتی له‌ ده‌مێکدا ئه‌و مه‌شقه‌ خۆ بۆ "هه‌زاران هه‌ڕه‌شه" ئاماده‌ ده‌کات، هه‌لێک بۆ دوو هاوپه‌یمان ڕه‌خساوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی و ڕێکخستنی خۆیان باشتر بکه‌ن.

ئه‌و گوتی: "کرداری موشه‌کی به‌رگری بالستیک زۆر سه‌خته‌ و زوریش پیویستی به‌ تکنیکه‌، و پیویستی به‌ هه‌وڵێکی ئاراسته‌ کراوی هه‌موو لایه‌نه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کار بکات، و ئه‌وه‌ش ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ ئێمه‌ لێره‌ خه‌ریکین ئه‌نجامی بده‌ین."‌

XS
SM
MD
LG