Accessibility links

ئیسرائیل هیوادارە بەر لە کۆتاییهاتن بە خولی سەرۆکایەتی ترامپ، پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتێکی تری موسوڵماندا پێکبهێنێت


وەزیرێکی ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئیسرائیل کاردەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێنجهەم وڵاتی موسوڵمان لە دەمی سەرۆکایەتی ترامپدا. شیانی ئەوە هەیە ئەو وڵاتە لە ئاسیا بێت.

کۆشکی سپی توانی لەمساڵدا ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ( ئیمارات)، بەحرەین، سودان و مەغریب ئەنجام بدات.

ڕەبات ڕۆژی سێشەممە میواندارێتی شاندێکی ئیسرائیل و ئەمەریکای کرد بۆ تاوتوێکردنی نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان.

کاتێک پرسیار لەسەر ئەوە کرا ئایە دەکرێت پێش کۆتاییهاتن بە خولی سەرۆکایەتی دانۆڵد ترامپ کە 20 ی مانگی یەکە ڕێککەوتنی پێنجهەم لەگەڵ وڵاتێکی تری موسوڵماندا ئەنجام بدرێت؟، وەزیری هاوکاری هەرێمی ئیسرائیلی ئۆفیر ئەکونیس بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی یۆنتی ئیسرائیلی ڕاگەیاند " ئێمە بۆ ئەو مەبەستە کاردەکەین."

ئەو گوتیشی دوو کاندیدی سەرەکی هەن بۆ هەنگاوی داهاتووی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا.

نەیگوت وڵاتەکان کوێن بەڵام گوتی یەکێکیان لە کەنداوە و دەشێت عومان بێت بەڵام عەرەبستانی سعودیە نییە. و ئەوی تریش وڵاتێکی ئاسیایی " موسڵمانە و بچوکیش نییە" بەڵام پاکستانیش نییە.

ئیندۆنسیا کە بەناوبانگترین وڵاتی موسوڵمانە لە ناوچەکەدا لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی ناکاتەوە هەتا ئەوکاتەی داواکاریی دەوڵەتی فەلەستینییەکان بەجێنەگەیەندرێت. مالیزیاش ئاماژەی بە ڕێبازێکی هاوشێوە کردبوو.

جێگری وەزیری دەرەوەی مالیزیا کەمەرودین جافەر ڕۆژی چارشەممە ڕایگەیاند " هەڵوێستی مالیزیا لەسەر مەسەلەی فەلەستینیەکان ناگۆڕدرێت." هەروەها ڕایشیگەیاند کوالا لامپور پەیوەندیی نییە بە بڕیاری وڵاتانی تر لەسەر ئیسرائیل.

لە داهکاش کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوە گوتی بەنگلادێش ناخوازێت پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا دروست بکات. بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " ئەرکەکەمان ناگۆڕدرێت."

XS
SM
MD
LG