Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلدا کۆبۆوە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆبۆوە و سەنگیان خستە سەر بابەتی ئێران.

بۆڵتن بە کەسێکی گرنگ دادەنرێت لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکادا سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران. جۆن بۆڵتن و بنیامین ناتانیاهو لە ئێوارە خوانێکی کاردا لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە. وابڕیاریشە ڕۆژی دووشەممە خولێکی دیکەی گفتوگۆکان دەست پێبکەنەوە.

بۆڵتن وتی " کێشەی زۆر گەورە هەیە لەبەردەم ئیسڕائیل و ئەمەریکا و هەموو جیهاندا. لەسەروو هەموویانەوە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەیەتی."

لەلای خۆشیەوە ناتانیاهو وتی لەگەڵ بۆڵتندا باس لە چۆنێتی بەردەوامبوونیان دەکات لە بەرپەرچدانەوەی دوژمنکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و گرەنتی ئەوەی دەداتێ کە ڕێگە نەدرێت ئێرانییەکان ببنە خاوەنی چەکی ناوەکیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG