سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ وتی لەم مانگەدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە نیویۆرک کۆدەبێتەوە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شارە ئەمەریکییەکە کە لەوێ لەبەردەم کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا قسە دەکات.
ناتانیاهۆ پێش ئەوەی تەل ئەبیب جێ بهێڵێت و بەرەو گەشتەکەی بۆ ئەمەریکای لاتین بەڕێبکەوێت ئەم لێدوانەی بۆ ڕۆژنامەوسان دا.
ناتانیاهۆ وتی " لە مەکسیکەوە دەچم بەرەو نیویۆرک بۆ قسەکردن لەبەردەم کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و چاویشم بە هاوڕێکەم سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەکەوێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز