Accessibility links

نەتانیاهۆ داوا لە بەریتانیا دەکات بەشداربێت لە سەپاندني سزاكان بەسەر ئێراندا


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن داوای لە بەریتانیا کرد بەشدار بێت لە لة سسەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا بەڵام بەڕیتانیا پابەندبوونی خۆی بە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی نێوان زلهێزەکانی جیهان و تاران دووپاتکردەوە.

ڕۆژی دووشەممە پێش گفتوگۆکانی لەگەڵ تێریزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا، نەتانیاهۆ وتبووی هەموو وڵاتانی تر دەبێت هەنگاوەکانی سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ بنێن و سزا بسەپێنن بەسەر ئێراندا دوای ئەوەی ئێران موشەکی بالیستی تاقیکردەوە.

نەتانیاهۆ پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ خانم تێریزا مەی وتی " ئێران هەوڵی لەناوبردنی ئیسرائیل دەدات و دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیربکات و هەڕەشە لە ئەوروپا و ڕۆژئاوا و جیهان دەکات"

وتیشی پشتگیری لەو یارمەتیانە دەکات کە سەرۆک ترامپ پێشکەشی کردوون لە ڕێگەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا و پێی وایە کە هەموو وڵاتانی تر دەبێت هەمان هەنگاو بنێنەبەر.

وتەبێژێکی فەڕمی بەناوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ تاراندا دووپاتکردەوە، بەڵام سەرۆک ترامپ و ناتانیاهۆ بە توندی ڕەتی دەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG