Accessibility links

ناتانیاهو: وانە لە ئەردۆگانەوە وەرناگرین


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی هیچ وانەیەک لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە وەرناگرین دوای ئەوەی ئەردۆگان ڕەخنەی لە ئیسڕائیل گرت.

ناتانیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا وتی " بەڕێز ئەردۆگان هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل. من ڕانەهاتووم وانە لە کەسێکەوە وەربگرم بۆمبارانی گوندە کوردنشینەکان بکات و ڕۆژنامەنووسان دەستگیربکات و یارمەتی ئێران بدات لە خۆدزینەوەی لە سزاکان و یارمەتی تیرۆریستان بدات لەوانەشی کە لە غەززەن بۆ ئەوەی بێتاوانان بکوژن."

جێی ئاماژەیە هەفتەی پێشوو سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

ئەم جووڵەیەی ئەمەریکاش کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی ئیسلامی عەرەبی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەتەواوەتی دژی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکایە و بەردەوام ئەردۆگان لەدژی ئیسڕائیل و بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لێدوان دەدات.

لە دوایین لێدوانیدا ئەردۆگان دەڵێت " ئەردۆگان وتی " بەپێی ئەو نەخشە ڕێگایەی کە لە کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی هاریکاری عەرەبیدا دایدەنێین ، دەریدەخەین کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئاسان نابێت." وتیشی تورکیا بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە قودس بە بەتاڵ دەزانێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG