Accessibility links

ئیسرائیل بۆردومانی 12 شوێن لە سوریا دەکات


هێزەکانی ئاسایشی ئیسرایل لە نزیک فڕۆکەیەکی ئێف-١٦ی ئیسرایل لە نزیک گوندی هاردوف، ١٠ی مانگی ٢ی ٢٠١٨

ئیسرایل دەڵێت فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە

شەمە ئاژانسی میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە کە سوریا وەڵامی سەرکێشییەکانی ئیسرائیل دەداتەوە، دوابەدوای ئەو بۆردومانەی فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ نێوەندی وڵاتەکە ئەنجامیان دا.

گوتەبێژی فەرمی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل جۆناسان کۆنریکۆس لە بڵاوکراوەیەکی سەر تویتەردا دەنوسێت، " ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سەرکێشییەکانی ئێران 12 ئامانجی سوریا و ئێرانی لە سوریا بۆردومان کردووە."

هاوکات تەلەڤزیۆنی فەرمی سوریا دەڵێت دەنگی تەقینەوەکان بە ئەندازەیەک بووە کە لەپارێزگای ریفی دیمەشقەوە بیستراوە کە لە پایتەخت نزیکە.

ئیسرائیل دەڵێت لەم دواییانەدا لە دڕەنگانێکی شەوی هەینیدا فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە کە لە سوریاوە هاتبوو پاش ئەوەی خۆی دەکات بە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئیسرائیلدا.

لەوەڵامدانەوەی ئەو کردارەدا جۆناسان کۆنکریۆس دەشڵێت ئیسرائیل لەهێرشەکەیدا مەبەستی ئامانجەکانی ئێران بووە لە ئیسرائیل لەبەرئەوەی ئێران بەرپرسیارە لە ئەو توندتیژییە بە ئازارانەی کە بە رامبەر سەروەری ئیسرائیل ئەنجامیداون.

لەبۆردومانە ئاسمانییەکەی شەوی شەمەدا فرۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلیش لەلایەن دژە فرۆکەکانی لەشکری سوریاوە خراوەتە خوارەوە و ئیسرائیل دەڵێت کە فرۆکەوانەکە توانیوێتی خۆی رزگاربکات بەڵام بە قورسی بریندارە و لە نەخۆشخانەیە.

XS
SM
MD
LG