Accessibility links

وەزارەتی بەرگری سوریا: بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی موشەکە ئیسڕائیلیەکانی داوەتەوە


وەزارەتی بەرگری سوریا وتی بەرگری ئاسمانی بەسەر دیمەشقدا بەرپەرچی کۆمەڵێک موشەکی ئیسڕائیلی داوەتەوە کە کۆمەڵێک شوێنی سەربازیان لە باشووری وڵاتەکە کردبووە ئامانج، هەندێک لەو ئامانجانە لە نزیک دیمەشقی پایتەختەوە بوون.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا " ئەو موشەکانەی کە فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕائیل بەسەر باشووری لوبنان و بەرزاییەکانی گۆلاندا هەڵیاندا، کۆمەڵێکیان ئاڕاستەی نزیک دیمەشق کران و ئەوانی دیکە نزیک پارێزگای دەرعا و قەنتیڕە."

وتیشی " پیاوانی بەرگری ئاسمانیمان هۆشیار بوون و توانیان ژمارەیەکی زۆر لە موشەکەکانی دوژمن تێک بشکێنن و ئەو هێرشە موشەکیەش بووە هۆی برینداربوونی هەشت سەرباز و زیانی مادیشی لێکەوتەوە." بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا سەربازەکان خەڵکی کوێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG