وه‌زیرێكی ئیسڕایلی یه‌کشه‌مه گوتی، دوای گرژییه‌کانی نێوان به‌ریتانیا و ئێران له که‌نداو سه‌ریهه‌ڵدا، ته‌نیا ئێسرایڵ بوو که "ئێرانییه‌کانی کوشتوه."
وه‌زیری هاوکاری هه‌ریمی زاچی هانێگی له لێدوانه‌کانی بۆ ڕادیۆی ئیسڕایل ئاماژه‌ی به هێرشه‌کانی ئیسڕایل له سوریادا ده‌کرد که له بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ئێران و حزب ئه‌ڵادا به‌ڕێوه‌یبردن.
به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌و دێن که ئێران هه‌ینی ده‌ستی به سه‌ر تانکێریکی نه‌وتی به‌ریتانیا داگرت و گرژییه‌کانی نێوا تاران په‌یوه‌ندیدار به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی 2015 زیاتر کرد.
پرسیاری لێ‌کرا له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی له گه‌ڵ ئێران داخوا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتیوانی لێده‌کرێت، هانێگبی گوتی که تاران خۆ له ئه‌م ڕووداوه دوور ڕاده‌گرێت.
ئه‌و گوتی، "ئیسڕایل ته‌نیا وڵاتێک له جیهاندایه که ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه ئێرانێکان ده‌کوژێت. ئێمه له سوریا دا سه‌دان جار هێرشـان بۆ سه‌ر ئێرانێکان بردووه. جاری وایه خۆمان ئاگایی ده‌ده‌ین و گه‌لێک جارانیش ڕاپۆرته‌کانی بیانی ئه‌و هێرشانه ئاشکرا ده‌که‌ن."
ئیسڕایل سه‌دان هێرشی له سوریا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی له‌شکری ئێران و حزبوڵا ئه‌نجام داوه.
ئیسڕایل به‌ڵێنی داوه که نه‌هێڵێت ئێران له باری له‌شکرییه‌وه خۆ له سوریا دا قایم بکات.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل حه‌وتووی ڕابردوو له کاڵجی ئاسایشی نیشتمانی هه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی پێشکه‌ش کردن که "له ئێستادا، ته‌نیا له‌شکرێک له جیهان که شه‌ر له گه‌ڵ ئێرانێ بکات ئه‌وه له‌شکری ئیسڕایله."