Accessibility links

سوریا: بەرگری ئاسمانی بەسەر ئاسمانی دیمەشقەوە بەرپەرچی " دوژمنکارییەکانی ئیسڕائیلی " داوەتەوە


سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ئاڤیڤ کوخاڤی

سوپای سوریا ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە " بەرپەرچی دوژمنکارییەکانی ئیسڕائیلی " داوەتەوە بەسەر ئاسمانی دیمەشقی پایتەختەوە، ئەمەش لە نوێترین بۆردومانکردنی ئامانجە ئێرانیەکانی ناو سوریا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل کە لەسەر سنووری باکوور مەشقێکی سەربازی کتوپڕیان ئەنجامدا وتی " لێدوان لەسەر هەواڵە بیانیەکان نادات."

ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریاش وردەکاری دیکەی نەدا سەبارەت بەو شوێنانەی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل کردوونیەتیە ئامانج.

لە بەیاننامەیەکی سوپای سوریادا هاتووە دەڵێت فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل " بە موشەک لە گۆلانی داگیرکراوی سوریا و جەلیلەوە موشەکیان بە ئاڕاستەی کۆمەڵێک شوێنی دەوروبەری شاری دیمەشق هەڵداوە، بەرگری ئاسمانیمان توانیویەتی بەرپەرچی زۆرێک لە موشەکەکان بداتەوە." بەڵام لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە کەوتنەوەی زیانی گیانی نەدراوە.

بەرپرسانی ئیسڕائیل هەمیشە دانیان بەوەداناوە هێرشی ئاسمانیان لە ناو سوریادا ئەنجامداوە بەمەبەستی کۆتای هێنان بە بوونی سەربازی ئێران لەو وڵاتەدا.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسڕائیل ئاڤیڤ کوخاڤی لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا وتی هێرشە موشەکییەکانی ئیسڕائیل " لەنگەرگرتنی بوونی ئێرانییان لە سوریا خاو کردۆتەوە." ئەوەش لەڕێی بۆردومانکردنی زیاتر لە 500 ئامانج لە ساڵی 2020 دا.

سوپای ئیسڕائیل وتیشی لەمیانەی مەشقە کتوپڕەکەدا کە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، هاتوچۆی فڕۆکەکان زیاد دەبێت و هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکەکە گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بێت لە باکووری ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG