Accessibility links

لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا بۆ سەر سوریا 2 کەس کوژران و 7 کەسی دیکە برینداربوون


دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشێکی موشەکی ئیسڕائیلەوە دوو کەس کوژران و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.

دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویکردەوە بەرگری ئاسمانی سوری بەرپەرچی زۆرینەی موشەکەکانی ئیسڕائیلی داوەتەوە کە لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە بە ئاڕاستەی شوێنە سەربازییەکانی باشووری دیمەشق هەڵدراون.

دواتر دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا ئافرەتێک کوژراوە و هاوسەرەکەشی لە تەقینەوەکەدا برینداربووە. بەڵام ڕوون نیە ئەمانە لەنێو ئەو قوربانیانەدان کە سەرچاوە سەربازییەکە ئاماژەی پێداون یاخود نا.

پێشتر لە مانگی هەشتدا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسڕائیل هێرشیان کردۆتە سەر ئامانجەکانیان لە سوریا و ئیسڕائیل دەڵێت ئەو هێرشانە وەکو وەڵامدانەوەیەک بوون بۆ هەوڵی تەقاندنەوەی ئەو پەرژینەی لەسەر هێڵی پەیماننامەی نێوان سوریا و ئیسڕائیل لە گۆلان کێشراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG