Accessibility links

بەهۆی کۆرۆناوە ئیسڕائیل ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر دەکاتەوە


ماڵپەڕی هەواڵی وای نێت بڵاویکردەوە ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسڕائیل بڕیاریداوە ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی گشتی هاتوچۆ توندتر بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بنیامین ناتانیاهو نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

ئەمەش دووەمین جارە ئیسڕائیل بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەدەغەکردنی گشتی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت.

بەدرێژایی هەفتەی ڕابردوو ڕۆژانە نزیکەی حەوت هەزار کەس لە ئیسڕائیل توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبوون، ئەمەش قورساییەکی زۆری خستەسەر نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە و حکومەتی ئیسڕائیلی ناچارکرد ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG