Accessibility links

وەزیرێکی ئیسڕائیل پەیوەندییە نهێنییەکانی ئیسڕائیل بە سعودیەوە ئاشکرا دەکات


وەزیرێکی ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیل لەنێوەندی ترسە هاوبەشەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیەدا سەبارەت بە ئێران، ئیسڕائیل پەیوەندیی نهێنیان کردووە بە سعودیەوە، ئەمەش یەکەمین جارە بەرپرسێکی ئیسڕائیل زانیاری لەو شێوەیە بڵاوبکاتەوە.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلدا کاتێک سەبارەت بە هۆکاری شاردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و سعودیە پرسیاری لێکرا، وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شناینتز وتی " پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا و بەشێک لەو پەیوەندیانە نهێنین و عادەتەن ئێمە ئەو لایەنە نین کە بترسین لە ئاشکراکردنی ئەو پەیوەندییانە."

وتیشی " لایەنەکەی دیکە گرنگی دەدات بە نهێنی مانەوەی پەیوەندییەکان. بەڵام بەلای ئێمەوە هیچ کێشەیەکمان نیە بەڵام ڕێز لە خواستی بەرامبەرەکەمان دەگرین کاتێک پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیدا گەشە دەکات، هەروەها پەیوەندیی زۆر گەورەتر هەیە بەڵام ئێمە بە نهێنی دەیهێڵینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG