Accessibility links

ئیسڕائیل بۆ ڕوسیا: ڕەتمان کردەوە سزاکان بەسەرتانا جێبەجێ بکەین ئێوەش یارمەتیمان بدەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئاڤیگدۆر لیبەرمان
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئاڤیگدۆر لیبەرمان

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ڕوسیای ئاگادار کردەوە لە بڕیاری حکومەتەکەی بۆ بەشداری نەکردن لە جێبەجێکردنی سزاکانی ڕۆژئاوادا بۆ سەر ڕوسیا و داوای لێکرد چاکەکەی بداتەوە بە پەیڕەویکردنی سیاسەتێک کە پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیل بکات لەبارەی سوریا و ئێرانەوە.

ئەم ئاگادارکردنەوەیەی ئیسڕائیل لە کاتێکدا هات کە مۆسکۆ لە هەنگاوێکی دەگمەندا ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر سوریا لە نۆی مانگی چواردا و لەکاتێکیشدا کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەکاتەوە کە لەساڵی 2015 دا واژۆ کراوە.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئافیگدۆر لیبەرمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆمێرسانتی ڕوسیادا وتی " ئێمە ئەم پەیوەندییانە لەگەڵ ڕوسیادا بەرز دەنرخێنین."

وتیشی " کاتێک هاوبەشە نزیکەکانمان فشاریان خستینە سەر وەکو ئەوەی ڕوویدا لە بابەتی سەپاندنی سزاکاندا بۆ سەر ڕوسیا، ئێمە بەشدار نەبووین."

وتیشی " کۆمەڵێک وڵاتی زۆر لەمدواییانەدا دیبلۆماتکارە ڕوسییەکانیان لە وڵاتەکەیان دەرکرد بەڵام ئیسڕائیل لەو هەنگاوەدا بەشداری نەکرد."

لیبەرمان وتی " ئێمە بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لەبەرچاو دەگرین و هیوادارین ڕوسیاش بەرژەوەندییەکانمان لەبەرچاو بگرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. پێشبینی ئەوە دەکەین ڕوسیا لێمان تێبگات و پشتیوانمان بێت لە بەرژەوەندییەکانماندا."

لیبەرمان وتیشی " نیازمان نیە دەست وەربدەینە کاروباری ناوخۆی سوریاوە. ئەوەش کە قبوڵی ناکەین ئەوەیە کە ئێران لە سوریادا دەسەڵاتی زیاتر بێت و ڕووبەڕووی ئیسڕائیل ببێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG