له‌شکری ئیسڕایل هه‌ینی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه موشه‌کییانه‌ی گرووپی ملیتانی ئیسلامی داوه که له غه‌زه را ئیسرایلی کردۆته ئامانج. به‌ڵام له ئه‌و هێرشانه‌دا هیچ که‌س نه‌کوژراوه.
له‌شکری ئیسڕایل گوتی تانک و فڕۆکه له ڕێگای سیستمی موشه‌کی به‌رگرییه‌و دوو موشه‌کیان خسته خواره‌وه که غه‌زه‌ڕا باشووری ئیسڕایلیان کردبوه ئامانج. پولیس گوتی موشه‌کێکی تر له ناوچه‌ی دانیشتوان ته‌قیه‌وه زیانی به خانووبه‌ره‌یه‌ک گه‌یاند به‌ڵام که‌سی بریندار نه‌کرد.
حه‌ماس گوتی له هێرشه‌کانی ئێسڕایل بۆ سه‌ر ئه‌وان که‌س بریندار نه‌بووه.
ئیسڕایل، حه‌ماس به به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌ی موشه‌کی ده‌کات که ئیسڕایلی کردۆته ئامانج.
له وه‌تا دانۆڵد تڕا‌مپ له 6ی دیسامبر ئورشه‌لیمی وه‌ک پێته‌ختی ئیسڕایل ناسی که به پێچه‌وانه‌ی ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بووه، هێرشه‌کانی موشه‌کی له غه‌زه را زیادیان کردووه.
فه‌له‌ستینێکان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی تڕا‌مپ وه‌ک لایه‌نگری له ئیسڕایل ده‌بینن. سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی یه‌کان مه‌حمود عه‌باس گوتویه‌تی ئه‌و هه‌نگاوی تڕا‌مپ وای کرد که ئه‌مه‌ریکا چیتر وه‌ک نێوبژیکارێک بۆ وتووێژه‌کانی ئاشتی نه‌بێت.
تڕا‌مپ گوتی بڕیاره‌که‌ی ته‌نیا به فه‌رمی ناسینی ئه‌و ڕاستییه‌یه که ئورشه‌لیم هه‌ر پێشتر وه‌ک پێته‌ختی ئیسڕایله و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که سه‌باره‌ت به دیاریکردنی کۆتایی سنووره‌کانی ئه‌و شاره پێشداوه‌ری کراوه.