Accessibility links

ئیسڕایل و سوریا سنوری بەرزاییەکانی گۆلان ئاواڵا دەکەنەوە


سنوری قونیترە بەشی سوریا لە بەرزاییەکانی گۆلان

ئیسڕایل لە شەڕی ١٩٦٧ دا بەرزاییەکانی گۆلانی گرت و جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٧٣ دا لە سەر ئەو شوێنە شەڕی لە گەڵ سوریا کرد.

ئیسڕایل، سوریا و نەتەوەیەکگرتوەکان دوشەمە ڕێککەوتن کە سنوری پەڕێنەوەی قونیترا لە بەرزاییەکانی گۆلان بکەنەوە وەک باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ یو ئێن نیکی هەیلی رۆژی هەینی گوتی.

ئەو خانمە لە لێدوانێکدا گوتی کە کردنەوەی سنورەکە "ڕێگا بە ئاشتی پارێزەرانی یو ئێن دەدات کە هەوڵەکانی خۆیان خێراتر بکەن بۆ ئەوەی پێشی دوژمنایەتی لە بەرزاییەکانی گۆلان دا بگرن."

هێزی ئاشتی پارێزەرانی یو ئێن کە چاودێری بە سەرکردارەکان لە ناوچەی نالەشکری دا دەکەن لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە نێوان بەشی داگیرکراوی گۆلان و بەشی سوریا دا دامەزرا، بەڵام ئەو کردارەی ئاشتی پارێزەران بە هۆی شەڕی نێوخۆی سوریا نەیتوانی بەردەوام بێت.

خانمی هەیلی گوتی، "ئێمە چاوەڕوانیمان لە ئیسڕایل و سوریا هەیە ڕێگا بە ئاشتی پاریزەرانی یو ئێن بدەن و پارێزراوی بۆ ئەوان مسۆگەر بکەن. ئێمە هەروەها داوا لە سوریا دەکەین هەنگاوی پێویست بگرێتە بەر کە هێزی ئاشتی پارێزەران بتوانن بە سڵامەتی و کاریگەرانە بچنە ئەو شوێنە و بێ خۆتێهەڵقوتاندن ئەرکی پاسەوانی بەجێ بگەیەنن."

پولیسی لەشکری رووسیا تا ئێستا پاسەوانی بەشی سنوری قونیترای لای سوریای کردووە.

XS
SM
MD
LG