Accessibility links

نەتانیاهوو سەبارەت بە بوونی ئێران لە سوریا لە گەڵ پوتن کۆبوونەوەی دەبێت


سەرۆک وەزیری ئیسرایل، بنیامین نەتانیاهو

حکومەتی روسیا سێشەمە ڕاێگەیاند کە موشەکەکانی بەرگری ئێس – ٣٠٠ ی لە سوریا دا جێگیر کردوە هەتا پلەی بەرگری ئەو وڵاتە بە هێز بکات.

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسڕایل ڕایگەیاند کە بە زوویی سەبارەت بە نوێترین ڕووداوەکان لە سوریە لە گەڵ ڤلادمر پوتن، سەرۆک کۆماری روسیا گفتوگۆ دەکات.

سەرۆک وەزیری ئیسڕێل رۆژی یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەر وێڕای ئاماژە کردن بە ئەو بابەتە گوتی کە بە تەلەفۆن سەبارەت بە دیداری داهاتوو قسەی کردوە، بەڵام ئاماژەی بە ڕیکەوتی دیاریکراو بۆ ئەو دیدارە نەکرد.

ئەو گوتی: "دەمێک پێش ئێستا لە گەڵ سەرۆک قسەم کرد. سەبارەت بە دیدارێک لە ئایەندە دا ڕێککەوتین تا سەبارەت بە گرنگی هاوئاهەنگی ئاسایش لە نێوان هێزەکانی چەکداری دو وڵات درێژە بە گفت و گۆ بدەین. ئیسڕایل هەمیشە هەنگاو دەنێت تا نەهێڵێت ئێران لە سوریا دا بوونی لەشکری خۆی بکاتە دایمی و کەرەسەی مەرگهێنەر بگەیەنێتە حزب ئەڵا."

دوای ئەوەی حەوتوی پێش فڕۆکەیەکی سیخوڕی ڕوسیا بە هۆی تەقەی هێزی هەوایی سوریا کەوتە خوار، موسکو ڕایگەیاند کە ئیسڕایل ناراستەوخۆ بەرپرسیاری ڕووداوەکەیە و گوتی کە لە ڕێگای موشەکەکانی هەوایی ئێس – ٣٠٠ بەرگری سوریا زیاتر دەکات.

موشەکی بەرگری S_300ی رووسیا
موشەکی بەرگری S_300ی رووسیا

کاربەدەستانی ئیسڕایل گوتوویانە کە لە ڕێگای فڕۆکەکانی بۆمب هاوێژ کە ڕادار نایدۆزێتەوە ئەو وڵاتە موشەکی بەرگری ئێس -٣٠٠ شکست دەدات و لە جێگادا لە ناویان دەبات تا نەهێڵن ئێران لە سوریا دا لایەنی لەشکری خۆی بەهێز بکات.

ئاژانسی ڕوێتێرز لە ڕاپۆرتەکەی دا دەنوسێت کە لە کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕوسی، لە لایەن ئیسرایلەوە هێرشێک بۆ سەر سەنگەرەکانی ئێران لە سوریا دا ئەنجام نەدراوە تا ڕەنگە مسکو لە دامەزراندنی موشەکی ئێس-٣٠٠ خۆبپارێزێت، وێرای ئەوەی ئیسڕایل نایهەوێت لە گەڵ ڕوسیا، کە پشتیوانی سەرەکی حکومەتی ئەسەدە، گرژی زیاد بکات.

XS
SM
MD
LG