Accessibility links

ئیسڕائیل سزا دەسەپێنێت بەسەر غەززەدا


ئیسڕائیل سزای سەپاند بەسەر کەرتی غەززە و حەماسدا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی کاغەزی و باڵۆنەوە کە ئاڵای گڕداریان هەڵگرتووە.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکان کە زیاتر لە سێ مانگە لەسەر سنووری غەززە بەردەوامە، دەیان ئاگریان کردۆتەوە لەڕێی ناردنی فڕۆکەی کاغەزی و باڵۆنەوە بۆ ناو ئیسڕائیل، کە ئەمەش بۆتە هۆی بێزارکردنی سوپای ئیسڕائیل.

دانیشتوانی باشووری ئیسڕائیل و حیزبی چەپی فەرمانڕەوا داوایان کرد سنوورێک دابنرێت بۆ ئەو ئاگرانە تەنانەت کە ئەگەر ناچاریش بن ئەو کەسانە بکوژن کە فڕۆکە کاغەزیەکان هەڵدەدەن. سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی دووشەممە داوای کرد خاڵی سنووری سەرەکی بازرگانی لەگەڵ کەرتی غەززەدا دابخرێت.

ناتانیاهو لەبەردەم پەرلەماندا وتی " لە هەنگاوێکی گرنگدا ئەمڕۆ خاڵی سنووری کەرەم ئەبو سالم دادەخەین. هەنگاوی دیکەش دەبێت کە وردەکاریان لەسەر نادەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG