Accessibility links

سەرۆکی ئیسڕائیل ناتانیاهوی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ


سەرۆکی ئیسڕائیل سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهوی دیاریکرد بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتوو، ئەمەش دوای ئەوەی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی کنیستی بەدەست هێنا و لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئیسڕائیل ڕیئوڤین ڕیڤیلین ناتانیاهوی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل، ناتانیاهو وتی "لەکاتێکدا کە ناوچەکە پڕییەتی لە گرژیی و ئاڵۆزی، توانیمان ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەت بپارێزین و ئیسڕائیل بکەینە هێزێکی جیهانی بەهێز."

بنیامین ناتانیاهو کە ماوەی 10 ساڵە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلە، لە هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیلدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دادوەری گشتی ئیسڕائیل ئافیگای ماندلبلێت ڕایگەیاند سوورە لەسەر ئەوەی سەرۆک وەزیر بنیامین ناتانیاهو بە سێ دۆسییەی گەندەڵی تۆمەتبار بکات. لەلای خۆشییەوە ناتانیاهو ڕەتی دەکاتەوە هیج پێشێلکارییەکی ئەنجامدابێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG