Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵیت ئیسڕایل مافی خۆیەتی لە بەرامبەر حەماس دا بەرگری لە خۆی بکات


وەزیری دەرەوە لە درێژەی وتووێژەکەی دا گوتی، "ئومێدەوارم بتوانین بۆ ئەو ئاگربەستە بگەڕێینەوە کە چەندین حەوتوان بەردەوام بوو ."

دوای پێکدادانی نێوان لەشکری ئیسڕایل و تاقمی فەلەستینی دەسەڵاتدار بە سەر غەزە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یەکشەمە جەختی کرد کە ئیسڕایل مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە.

بە گوێرەی ئەسۆشێتێدپرێس، مایک پەمپێۆ لە وتووێژی لە گەڵ کاناڵی تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز لە ئەمەریکا تێکهەڵچوونی نێوان ئیسڕایل و حەماسی "زۆر بە جیدی" زانی و ئومێدەواری دەربڕێ کە ئەو پێکدادانە کۆتایی پێ بێت.

ئەو وێڕای ئاماژەکردن بە ئەوە کە حەماس شەپۆلی هێرشەکانی موشەکی بۆ ناوچەکانی باشوری ئیسڕایل توندترکردوە، گوتی کە ئیسڕایل لە هەموو مافەکانی بۆ لە خۆ بەرگریکردن بەرخوردارە.

تێکهەڵچوونەکان رۆژی شەمە دەستیان پێکرد کاتێک حەماس دەیان موشەکی ئاراستەی ئیسڕایل کرد و لەشکری ئیسرایلیش لە وەڵامدانەوە دا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەماس لە کەرتی غەزە برد.

بە گوێرەی کاربەدەستانی لەشکری لە غەزە و لە ئیسڕایل موشەکەکانی حەماس سێ مەدەنی لە ئیسڕایل دا کوشت و لە دەمێکدا هێرشەکانی ئاسمانی ئیسڕایل ١٢ فەلەستینی کوشت کە زۆربەیان ملیتانن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندنی لەشکری ئیسڕایل، حامد ئەحمەدی عابد خدری لە فەرماندەکانی حەماس کە خەریکی ڕاگواستنی پارە لە ئیران ڕا بۆ تاقمەکانی چەکدار لە غەزە بوو، یەکشەمە لە هێرشێک دا کوژرا.

XS
SM
MD
LG