Accessibility links

ئیسرایل و حەماس لە سەر ئاگربەست ڕێکدەکەون


ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە تەقە و لێکدان لە سەر سنووری غەزە و ئیسڕایل چەند ڕۆژ پێش ڕوویدا

حەماس شەمە گوتی کە دوای چەندین مانگ گرژی بەرەو زیادبوون، ئاگربەستی لە گەڵ ئیسڕایل هەیە.

بەڵام بەیانی شەمە تانکێکی ئیسڕایلی تەقەی لە پاسگەیەکی حەماس لە غەزە کرد دوای ئەوەی فەلەستینی یەکان هەوڵیان دا بە نەهێنی بێنە نێو سنووری ئیسرایل.

هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژراو و برینداران نیە.

گوتەبێژی حەماس فەوزی بەرهووم لە لێدوانێكی بە نووسراوە دا گوتی: "بە هەوڵەکانی میسر و یو ئێن، توانیمان لە نێوان داگیرکەر (ئیسڕایل) و لایەنەکانی فەلەستینی بە ڕێکەوتنێک بگەین کە بۆ دۆخێکی ئارامی پێشوو بگەڕێینەوە.

ئەو ڕاگەیاندنەی تەقەوەستاندن ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کەسەربازێکی ئیسڕایلی تەقەی لێکرا و کۆژرا و لە سنووری غەزە چوار فەلەستینی کوژران.

ئەو سەربازەی ئیسڕایلی یەکەم ئەندامی لەشکرییە کە لە وەتا ٢٠١٤ کاتێک شەڕ لە نێوان ئیسڕایل و حەماس ڕوویدا لە سنوری غەزەدا بکوژرێت.

لە تۆڵەئەستاندنەوەدا، فڕۆکەکانی جەنگی و تانکەکانی ئیسڕایل رۆژی هەینی ٦٠ شوێنی حەماسیان کردە ئامانج.

یو ئێن بە جیدی داوای لە هەر دوو لایەن کرد "لە سەر لێواری شەڕ" پاشەکشە بکەن.

XS
SM
MD
LG