سێ ئێسرائیلی له شارۆچکه‌یه‌کی جووله‌که‌کان له نزیکی شاری ڕام ئه‌لا له که‌ناری ڕۆژئاوای فه‌لستیندا به چه‌قو کۆژران. ئێسرائیلیهکی تریش بریندار بوه. سوپای ئێسرائیل ڕایگه‌یاندوه هێرشبه‌ره‌که ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه ڕووده‌دات که گرتنه‌به‌ری ڕه‌وشی نوێی ئاسایشی له شوێنه پیروزه‌کانی شاری ئورشه‌لیم ناکۆکی و پێکدادانی نێوان فه‌لستینیه‌کان و ئێسرائیلی لێکه‌وته‌وه.
سێ فه‌لستینی له‌م پێکدانانه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئورشه‌لیم و که‌ناری ڕۆژئاوا کۆژران و به سه‌دان که‌س بریندار بوون. مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌لستین یه‌کان ده‌ڵێت بۆ نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌م سهرکۆتانه هه‌موو پێوه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێسرائیلی ڕاده‌وه‌ستێنن. به‌ڕێز عه‌باس ناڕازیه به دانانی ئه‌مرازی ئه‌لکترۆنیکی بۆ پشکنینی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی شوێنه پیروزه‌کانی ئه‌و شاره بکه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا، ئێسرائیل ده‌ڵێت دوای کۆژرانی دوو پۆلیسی ئێسرائیلی له حه‌وته‌ی ڕابردوودا، ناچار بوه ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه بگرنه به‌ر.
ناکۆکیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئورشه‌لیم و که‌ناری ڕۆژئاوا له رۆژانی ڕابردوودا ڕوو له هه‌ڵکشان بووه.
رۆژی هه‌ینی، به چه‌قو هێرشکرایه سه‌ر چوار وڵاتی مه‌ده‌نی ئێسرائیل. سوپای ئێسرائیل ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که دزه‌ی کردبوه ماڵی ئه‌م ئێسرائیلیانه. میدیاکانی ئێسرائیلی ڕایانگه‌یاندوه که دوو پیاو و ژنێکی ئێسرائیلی له ده‌ره‌نجامی ئه‌م هێرشه کۆژران و ژنێکی تری ئێسرائیلی و هێرشبه‌ره‌که‌ش که گه‌نجێکی فه‌لستینیه بریندارن و له نه‌خۆشخانه‌ن.