Accessibility links

پولیسی ئیسرایل: هیچ موسوڵمانێکی ژێر 50 ساڵی ناتوانێت له‌ به‌شی کۆنه‌ شاری ئورشه‌لیم بچێته‌ نوێژکردن


فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵای شێر، به‌شی کۆنه‌ شاری ئورشه‌لیم، 18ی جولای 2017ی زاینی

هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیلی ئەمڕۆ بە توندی چونی موسڵمانانیان بۆ به‌شی کۆنی شاری ئۆرشەلیم بەربەستکردوە کە بەمەبەستی رێگریکردنە لەو نارەزاییانەی بە هۆی دانانی ئامێری پشکنینی مرۆڤەوەیە، ئەوانەی ئیسرائیل لەو شوێنە پیرۆزەدا بەکاری دێنن، دوای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌فسه‌ری پولیس له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی عه‌ره‌به‌وه‌ کوژران.

هاوکات پۆلیسی ئیسرائیلی چەندان خاڵی پشکنینان دامەزراندوە و رێگری لە موسڵمانان لە چونیان بۆ ئۆرشەلیم دەکه‌ن ئەوانەی گەرەکیانە لە ئیسرائیلەوە و لە کەناری خۆرئاواوە بچن بۆ ئۆرشەلیم.

ئیسرائیل نزیکەی 3 هەزار پۆلیسی لە دەوروبەری شاری ئۆرشەلیمی دێرین بڵاوکردوەتەوە و ناهێڵن ئەو موسڵمانانەی تەمەنیان لە ژێر 50 ساڵانەوەیە بچنە نێو شارەکەوە.

ئەم ئاڵۆزییەی سەری هەڵداوە بە هۆی دانانی ئامێری پشکنینە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە و بوتە مایەی روو لە هەڵكشانی ئاڵۆزی و بارگرژی لە نێوان ئیسرائیل و جیهانی ئیسلامیدا ، تەنانەت ئەو وڵاتە عەربیانەشی پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل باشە وەک ئوردون کە داوای لابردنی ئامێری پشکنین لە ئیسرائیل دەکات.

ئەوەی پاڵی بە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلیەوە ناوە کە ئەو ئامێرانەی پشکنین دابنێن، دوای ئەو هێرشە کوشندەیەی فەلەستینی دێت لەو شوێنە پیرۆزە کە کۆژرانی دوو پۆلیسی ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG