Accessibility links

دۆزینەوەی چوارەمین تونێلی حیزب ئەلا لە لایەن ئیسڕایل لە مانگی ڕابردوودا


هێزی سەرزەوەی ئیسڕایل لە لێدوانێکدا دەڵیت بەرپرسایەتی سڵامەتی ئەو کەسانەی لە باشوری لوبنان لە نزیک تونێلەکە دەژین بە ئەستۆی حکومەتی لوبنانە.

لەشکری ئیسڕایل دەڵێت تونێلێکی دیکەیان دۆزیوەتەوە کە لە لوبنان ڕا بۆ نێو خاكی وڵات کێشرابوو.

بەرپرسانی ئیسڕایلی یەکشەمە لە دەمێکدا ئەو هەواڵەیان ڕاگەیاند کە لە ماوەی مانگێکی ڕابردوودا ئەو چوارەمێن تۆنێلی دۆزراوە بۆ نێو ئیسڕایلە.

ئیسڕایل لە مانگێک لە مەوبەرەوە هەڵمەتێکی بە مەبەستی دۆزێنەوەی ئەو ڕیگایانە دەست پێکرد کە هاتوونەتە نێوخۆی وڵات.

ئیسڕایل دەڵێت کە ئەو تۆنێلانە لە لایەن حیزب ئەڵای لوبنان بە مەبەستی ڕاگوێزستنی چەک و گەیاندنی یارمەتی بە هێزەکانی حەماس و ڕەنگە بۆ شەڕی داهاتوو هەڵکەندرابن.

دە ڕۆژ پێش، ڕۆژنامەی هائارێتز چاپی ئیسڕایل لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەو تۆنێلانە، لە دوای "کرداری سپەری باکوور" ئیسڕایل لە سەرەتای ئەم حەوتوە بۆ لە ناوبردنی تونێلەکانی حیزب ئەلا دۆزرانەوە. لە ئەو تونێلانە بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی شار لە ئیسڕایل سازکراون.

هێزەکانی ڕێکخراوی یو ئێن جێگیر لە لوبنان بەڵێنیان داوە لە گەڵ ئیسڕایل "لە سەر هەنگاوەکانی داوییدا بەردەوام بن."

لەشکری ئیسڕایل دەڵیت پێنج شەمە ئێوارە تونلێکی دیکەی ڕێکخراوی تێرۆریستی حیزب ئەڵایان دۆزیەوەتەوە و داوای لە ڕێکخراوی یو ئێن کردوە کە بۆ لە ناوبردنی ئەو تونێلە یارمەتی بکات.

ژێنڕال یوئێل ستریک، فەرماندەی هێزەکانی سەرزەوی بۆ بەشی شیمالی ئیسڕایل، پێنج شەمە داوای لە ژێنرڵا ستفانلو دێلکۆل، فەرماندەی هێزەکانی ڕێکخراوی یو ئێن لە لوبنان (یونیفل)، کرد کە بۆ داخستنی ئەو تونێلە کە لە لوبنان ڕا بۆ خاکی ئیسڕایل هەڵکەندراوە، یارمەتی بکات.

بە گوێرەی لێدوانی هێزەکانی سەرزەوەی ئیسڕایل، ژێنراڵ ستریک داوای لە "یونیفل" کردوە لە لای لوبنان ڕا لە تونێلەکە نزیک ببێتەوە و "ئاماژەی کردوە کە هەر کەس بچێتە ئەو تونێلە ژێرزەوییە ئەوە گیانی خۆی لە مەترسی هاویشتوە".

لە بەیانیەکەدا هاتوە، ئەو تونێلە کە لە گوندی "ڕامیە" لە باشوری لوبنان هەڵکەندراوە دێتە نێو خاکی ئیسڕایل، بەڵام هەڕەشەیەکی دەستبەجی بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی دەرووبەر لە ئیسڕایل دا نیە.

هێزەکانی یو ئێن دۆزینەوەی دووهەمین تونێلی حیزب ئەلا بۆ گەیشتن بە خاکی ئیسڕایلیان پشتڕاست کردووە.

XS
SM
MD
LG