Accessibility links

هێرشەکانی ئیسڕایل و حەماس بۆ سەر یەکتر بەردەوامن


ئیسڕایل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئاسمانی حەماس شوێنەکانی ئەو گرووپەی کردۆتە ئامانج.

لە دەمێکدا وێدەچێت ئیسڕایل و حەماس لە سەرۆبەندی شەڕێکی دیکەنە، کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن گرووپی حەماس بە نێوبژی میسر و وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ ئێسرایڵ بە ڕێکەوتنێک گەیشتووە.

لە هەمان کاتدا، بنجامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسراێل دەستوری بە لەشكر داوە بە هۆشیاری بەرگری لە خەڵکی ئیسڕایل بکەن.

ئیسڕایل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئاسمانی حەماس شوێنەکانی ئەو گرووپەی کردۆتە ئامانج کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەسەلاتی بە سەر کەرتی غەزەدا دەکات.

جاناتان کانریکاس گوتەبێژی لەشکری ئیسرایل گوتی، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو حەماس بە نیەتی هێرش بۆ سەر خەڵکی ئیسڕایل زیاتر لە ١٥٠ موشەکی هاویشتووە. ئەو هێرشانە هەڕەشە و پێشێلکارییە کە لەشکری ئیسرایل ناتوانێت پەسندی بکات و پەسندی ناکات. لە بەرامبەر بە ئەو هێرشانەدا، ئێمە ١٤٠هێڕشمان بۆ سەر ١٤٠ شوێنی لەشکری حەماس لە نیو کەرتی غەزەدا بردووە. لەشکری ئیسڕایل بەڵیندار بە بەرگری کردن لە وڵاتی ئیسڕاێل، بوونی ئەو و خەڵکەکەیەتی و ئێمە بۆ هەر دۆخێک ئامادەین."

لە هەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی پشتیوانی لە مافی ئیسڕایل بۆ بەرگری کردن لە خۆی دەکات.

هەدەر ناورت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "ئێمە ڕاپۆرتمان دیتون کە دەوری ١٨٠ موشەک لە غەزەرا بۆ ئیسڕایل هاویژران و ئیمە بە تەواوی پشتوانی لە مافی ئیسڕایل بۆ بەرگری کردن لە خۆی دەکەین کە پێشی ئەو جۆرە هێرشانە بگرێت."

یەکێک لە هێرشەکانی هەوایی ئیسڕایل خانووبەرەیەکی کردە ئامانج کە فەلەستینیەکان دەڵێن، ناوەندێکی کولتورییە. بەڵام ئیسڕایل دوای بلاوکردنەوەی چەند دیمەن لە ئەو هێرشە گوتی ئەو خانووبەرەی بۆیە کردە ئامانج کە حەماس بۆ مەبەستەکانی لەشکری کەڵکی لێوەرگرتووە.

فەلەستینیەکانی غەزە لە ماوەی چوارمانگی ڕابردوو، هەر حەوتوو، لە کاتی حەفتامین ساڵوەگەری پێکهاتنی وڵاتی ئیسڕایل لە سنووری لە گەڵ ئیسڕایل خۆپێشاندانیان وەڕێخستوە.

لانی کەم ١٥٠ کەس بە دەسترێژی لەشکری ئیسڕایل کوژروان کە زۆربەی ئەوان بە گوتەی ئیسڕاێل ئەو کەسانە بوونە کە مەبەستیان بوو بە نەهێنی بچن بۆ نێو ئیسڕایل.

XS
SM
MD
LG