وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینییەکان لە غەزە ڕایگەیاند لانیکەم 189 کەس بەهۆی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسڕائیلەوە لە غەزە کوژراون و لانیکەم 1610 کەسی دیکە بریندار بوون، ئەمەش دوای هێرشە بەرفراوانەکەی گروپی چەکداریی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل.
وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکانی حەماس، سوپای ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر غەزە.
گروپی چەکداریی حەماس گەورەترین هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل و چەکدارەکانی دزەیان کردە ناو چەندین ناوچەی ئیسڕائیلەوە و لە هەمان کاتیشدا لە کەرتی غەزەوە ژمارەیەکی زۆر موشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد. ئەمەش وایکرد ئیسڕائیل دۆخی جەنگ ڕابگەیەنێت و وەڵام بداتەوە.
سەرچاوە/ AP