Accessibility links

توندوتیژییەکانی سنووری غەزە دوای سەردانەکەی ڕابەری فەڵەستینیەکان بۆ ئیسڕائیل


دوابەدوای سەردانە دەگمەنەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباس بۆ ئیسڕائیل کە لەلایەن ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماسەوە سەرکۆنە کرا، سوپای ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیلیەک لە هێرشێکدا لە سنووری غەزە بە فیشەک بریندارکراوە.

سوپای ئیسڕائیل لەڕێی تانکەوە وەڵامی تەقەکانی داوەتەوە و پێگەکانی حەماسی لە باکووری کەرتی غەزە کردۆتە ئامانج. بەرپرسانی تەندروستی غەزە وتیان سێ جوتیاری فەڵەستینی برینداربوون.

درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز لە ماڵەکەی خۆیدا میوانداری سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینیەکان مەحمود عەباسی کرد، ئەوەش لە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵی ڕابردوودا یەکەمین سەردانی ڕابەرێکی فەڵەستینیەکانە بۆ ئیسڕائیل.

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " کۆمەڵێک ڕێوشوێنی بونیادنانی متمانە " گیراونەتەبەر کە دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ سەدان لەو هاوڵاتیە فەڵەستینیانەی بۆ کارکردن دەیانەوێت بێنە ئیسڕائیلەوە.

لە غەزەش، وتەبێژی حەماس حازم قاسم وتی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ گانتزدا، عەباس دابەشبوونی سیاسیی فەڵەستینیەکان قوڵتر دەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقەکردنەکەی سەر سنووری غەزەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG