Accessibility links

ئیسڕائیل تونێلەکانی غەزە دەکاتە ئامانج و فەڵەستینیەکانیش بەردەوامن لە هاویشتنی موشەک


ئیسڕائیل بەردەوام بوو لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر تونێلەکانی چەکدارە فەڵەستینیەکان لە غەزە، ئەمە لەکاتێکدا فەڵەستینیەکان بەردەوام بوون لە هێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر شارۆچکەکانی ئیسڕائیل.

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل وتی سەرەڕای بەشداریکردنی هێزی پیادە لە هێرشەکەدا کە چل خولەکی خایاند، بەڵام هیچ کامێکیان نەچوونەتە غەزەوە.

دوای ئەو هێرشەش بەخێرایی هێرشی موشەکی کرایە سەر باشووری ئیسڕائیل.

لە ماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس موشەکی ئاڕاستەی ئۆرشەلیم و تەل ئەڤیڤ کرد وەکو وەڵامێک بۆ پێکدادانەکانی نێوان پۆلیسی ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان لە ئۆرشەلیم، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسڕائیل و بزوتنەوەی حەماس و گروپە چەکدارەکانی دیکەی فەڵەستینیەکان دەستیپێکرد و توندوتیژترین شەڕە لەدوای شەڕەکەی ساڵی 2014 ەوە.

بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستینی وتیان لانی کەم 119 کەس لە غەزە کوژراون کە 31 منداڵ و 19 ئافرەتیان تێدایە و 830 کەسی دیکە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئێستادا کوژراون.

بەرپرسانی ئیسڕائیلیش وتیان ژمارەی کوژراوان لە ئیسڕائیل گەیشتۆتە هەشت کەس، ئەوانیش سەربازێک و شەش هاوڵاتی مەدەنی و دوو منداڵ و کرێکارێکی هیندی بوون.

وتەبێژی سەربازیی ئیسڕائیل جۆناثان کۆنکریکۆس وتی 160 فڕۆکە و تۆپهاوێژێک و یەکە زریپۆشەکان کە " لە ناو غەزەدا کارناکەن " بەشداربوون لە گەورەترین ئەرکدا دژی ئامانجێکی دیاریکراو لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە.

کۆنکریکۆس بە ڕۆژنامەنووسە بیانییەکانی وت " ئەوەی دەمانکردە ئامانج سیستمێکی وردی تونێلەکان بوو کە لەژێر غەزەوە درێژبۆتەوە و تۆڕێکە حەماس بۆ گواستنەوە و خۆشاردنەوە و دزەکردن بەکاریدەهێنێت."

وتیشی " ناوی میترۆمان لێناوە." ئاماژەشی بەوەدا هێشتا هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ ئەنجامی ئەرکەکە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG