Accessibility links

دەزگاکانی فەڵەستین بۆ مافی مرۆڤ: ئیسڕائیل لە مانگی حەوتدا 880 فەڵەستینی دەستگیرکردووە


دەزگاکانی فەڵەستین بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاند لە مانگی ڕابردوودا ژمارەی زیندانییە فەڵەستینیەکان لە زیندانەکانی ئیسڕائیلدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئەم دەزگایانە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند بەرپرسانی ئیسڕائیلی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 880 هاوڵاتی فەڵەستینیان دەستگیرکردووە کە مناڵ و ئافرەتیشیان تێدایە، هەروەها ڕاپۆرتی یانەی ئەسیری فەڵەستینی ڕایگەیاند لە مانگی شەشدا ژمارەی دەستگیرکراوانی فەڵەستینی گەیشتۆتە 388 دەستگیرکراو.

دەزگا فەڵەستینیەکان بۆ مافی مرۆڤ لەنێویاندا یانەی ئەسیری فەڵەستینی و سەنتەری میزان بۆ مافەکانی مرۆڤ و دەزگای زەمیر بۆ مافەکان مرۆڤ و لیژنەی کاروباری دەستگیرکراوان ڕایانگەیاند " بەرپرسانی داگیرکەران لەماوەی مانگی حەوتدا 880 هاوڵاتی فەڵەستینیان لە خاکی فەڵەستیندا دەستگیرکردووە و لەنێوانیاندا 144 مناڵ و 18 ئافرەتیان تێدایە و زۆربەیان خەڵکی قودسن.

وتیشیان زۆربەی دەستگیرکراوەکان لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون کە ماوەی دوو هەفتەی خایاند دژ بەو ڕێوشوێنانەی ئیسڕائیل گرتبوونیە بەر بۆ چوونە ناوەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG