Accessibility links

سەرۆکی ئیسڕائیل ناتانیاهو ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ


سەرۆکی ئیسڕائیل ڕیئۆفین ڕیڤیلین سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهوی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە ڕابەرایەتی حیزبی لیکۆد، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ ڕکابەرەکەی ناتانیاهو بێنی گانتزدا شکستیان هێنا.

دوای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە، ڕوون نیە ناتانیاهو بۆ جاری پێنجەم لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە یاخود نا، کوتلەی باڵی ڕاست بە ڕابەرایەتی حیزبی لیکۆد و حیزبە ئاینییەکان پێکەوە پێویستان بە شەش کورسی دیکە هەیە تاوەکو ببنە زۆرینەی پەرلەمان.

لە گرتە ڤیدییۆییەکاندا دەردەکەوێت ڕیفیلین ناتانیاهو ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە، ناتانیاهو 28 ڕۆژی لەبەردەستدایە تاوەکو حکومەتەکەی پێک بهێنێت، ئەگەر نەیتوانی لەو ماوەیەدا پێکی بهێنێت دەکرێت چواردە ڕۆژی بۆ درێژ بکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG