Accessibility links

شاندێکی مەغریب سەردانی ئیسڕائیل دەکات


شاندێکی مەغریب بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی نوسینگەی پەیوەندییەکان سەردانی ئیسڕائیل دەکەن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " ڕۆژی یەکشەممە تیمەکەی مەغریب گەیشتە ئیسڕائیل." ئەمەش چەند ڕۆژێکی کەم دوای ئەوەی مەغریب و ئیسڕائیل بە سەرپەرشتی ئەمەریکا ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان واژۆ کرد.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی واپێشبینی دەکرێت شاندەکە چەند ڕۆژێک لە ئیسڕائیل بمێننەوە تاوەکو شاندێکی باڵاتر سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

لەم ساڵدا مەغریب چوارەمین وڵاتی عەرەبییە لەدوای هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین و سودانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی بکاتەوە.

ڕۆژی هەینی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی سەرۆک وەزیر لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا داوای لە پاشای مەغریب کردووە سەردانی ئیسڕائیل بکات.

مەغریب لە ساڵی 2000 دا نوسینگەی پەیوەندییەکانی لە ئیسڕائیل داخست، ئەوەش دوای ڕاپەڕینی دووەمی فەڵەستینیەکان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG