ڕه‌وشی لیبیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بوو له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل.
ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له دانیشتنی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئۆرشه‌لیم سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕووداوه‌کانی لیبیای مه‌حکوم کرد و به کۆمه‌ڵکوژی دانا.
به‌ڕێز ناتانیاهو ده‌ڵێت " بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشـکرایه ڕابه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی گه‌لی خۆی سه‌رده‌بڕێت. گوتیشی مرۆڤ ده‌توانێت وێنای بکات ئه‌گه‌ر به‌ڕێز قه‌زافی له سـاڵی 2003 دا وه‌ک به‌شێـک له ڕێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و به‌ریتانیا بۆ لابردنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی به‌سه‌ر لیبیادا سه‌پـێنرابوو ده‌ستی له به‌رنامه ناوکیـیه سه‌ربازیـیه‌که‌ی هه‌ڵنه‌گرتایه چه‌ند خوێن ده‌ڕژا."
به‌ڕێز ناتانیاهو به ته‌ریبی دانا له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که ئیسرائیل بۆ بوونی خۆی به هه‌ڕه‌شه‌ی داده‌نێت. ده‌شڵێت له ئێرانیش حکومه‌ت گه‌لی خۆی سه‌رده‌بڕێت، به‌ڵام به پـێچه‌وانه‌ی لیبیاوه چه‌کی ناوه‌کی په‌ره‌پـێده‌دات.
سه‌رۆک وه‌زیران گوتیشی کاتی ئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ست به‌وه بکات به‌رپـرسیارێتیـیه‌کی مۆڕاڵی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتێـکی توند له به‌رامبه‌ر لیبیا وه‌ربگرێت. گوتیشی جیهان ده‌بێت هه‌مان بڕیاردانی له مامه‌ڵه‌کردندا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت که به دیکتاتۆرێـکی بێ به‌زه‌یی ناوزه‌دکرد. ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیه.
له کاتێـکدا سه‌رنجی جیهان له‌سه‌ر لیبیایه به‌ڕێز ناتانیاهو ده‌یه‌وێت بیر کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی بهێنێته‌وه که ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یبینێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هه‌رێمیـیه و دوا ڕۆژی گه‌شبین نیـیه. ده‌شڵێت پـێش ئه‌وه‌ی کار له‌کار بترازێت ده‌بێت ئێران ڕابگیرێت.