Accessibility links

پێشبینی دەکرێت دانوستانەکانی سنووری دەریایی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل دەستیپێبکاتەوە


دوو سەرچاوەی فەڕمی لوبنانی پێشبینی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسڕائیلیان کرد لە هەفتەی داهاتوودا سەبارەت بە ناکۆکییەکانیان لەسەر سنووری دەریایی نێوانیان.

لە مانگی 10 دا بە نێوەندگری ئەمەریکا دانوستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان دەستیپێکرد، ئەوەش یەکەمین هەوڵ بوو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان کە بۆتە هۆی ڕاگرتنی ئەرکەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا لە ناوچەیەک کە ئەگەری هەیە دەوڵەمەند بێت بە گاز، بەڵام دانوستانەکان لەو کاتەوە وەستاون.

بەرپرسێکی لوبنانی کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ڕۆیتەرزی وت ئەمەریکا بە لوبنانی ڕاگەیاندووە دانوستانەکان ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکەنەوە.

بەرپرسێکی دیکەی لوبنان وتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان هاوکات دەبێت لەگەڵ سەردانەکەی نێوەندگری ئەمەریکا جۆن دروشەردا کە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە لوبنان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG