Accessibility links

ئیسڕائیل ئامادەیە لەگەڵ لوبناندا وتووێژ بکات بۆ چارەسەرکردنی ململانێ سنوورییەکان لەڕێی نێوەندگیری ئەمەریکاوە


وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز
وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز

ئیسڕائیل ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ لوبناندا لەڕێی نێوەندگیری ئەمەریکاوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێ سنوورییەکانی نێوانیان کە کاریکردۆتە سەر پڕۆسەکانی دۆزینەوەی نەوت و گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.

ئۆفیسی وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکەی شتاینتز لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا دەیڤد ساتەرفیڵدا وتی " ئەم جۆرە وتوێژانە دەکرێت ببنە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات لە پەرەپێدانی یەدەگەکانی نەوت و گازی سروشتیدا، ئەمەش لەڕێی ڕێکەوتنێکی سەر سنوورەوە."

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 1948 ەوە لەڕووی تیۆرییەوە ئیسڕائیل و لوبنان لە جەنگدان. ماوەیەکی درێژە سەبارەت بە سنووری نێوانیان ناکۆکیان هەیە و ئەوەش کاری کردۆتە سەر ناوچە دەریاییەکە کە ڕووبەڕەکەی نزیکەی 860 کیلۆمەتر دووجا دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG