Accessibility links

لە هێرشێکی هەوایی ئیسڕایل دا ٢ ئەندامی حەماس لە غەزە کوژران


پێکدادانی نێوان فەلەستینی یەکان و سەربازانی ئیسرایل لە کەناری رۆژئاوا، هەینی ٨ی دێسامبری ٢٠١٧ی زاینی

ئێسرایل، حەماس بە بەرپرسیاری هاویشتنی موشەکان لە غەزەڕا دەزانێت، کە ئەو گرووپە و گرووپەکانی تری لێ نیشتەجێن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، هێرشەکانی هەوایی ئیسراێل زوویەکی شەمە دوو ئەندامی حەماسیان کوشت دوای ئەوەی ئەو گرووپە بە موشەک هێرشی کردە سەر ئیسڕایل و هەروەها دوای بڕیاری تڕامپ کە ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسرایلی بە فەرمی ناساند.

لەشکری ئیسڕایل گوتی لە وەڵامی هێرشەکانی موشەکی ڕۆژێک پێشتر، کە یەکێکیان کەوتنە نێو شاری سدێرۆت و هیج زیانێکی گیانی نەبوو، چوار بنکەی حەماسی کردە ئامانج. ئەو لەشکرە گوتی هێرشەکە بۆ سەرشوێنەکانی ئەنبار و سازکردنی چەک بوو، کە دوای ئەم هێرشە حەماس گوتی دوو تەرمی لە ئەندامانی دۆزیوەتەوە.

ئێسرایل، حەماس بە بەرپرسیاری هاویشتنی موشەکان لە غەزەڕا دەزانێت، کە ئەو گرووپە و گرووپەکانی تری لێ نیشتەجێن. هەندێک دانیشووی سدێرۆت و شارەکانی تری سنووری شەو لە نێو پەناگاکان دا مانەوە، چونکە دەترسان حەماس لە غەزەڕا بە موشەک هێرش بکات.

ئەم رووداوەش دوای پێکدادانی ڕۆژی هەینی لە نێوان فەلەستینییەکانی خۆپێشاندەر و سەربازانی ئیسرایل لە زیاتر لە دە خاڵی پاسەوانی کەناری ڕۆژئاوا دێت. بە هۆی دەستدرێژی دوو فەلەستینی لە غەزە کوژران و زیاتر لە دە کەسیش لە کەناری ڕۆژئاوا بریندارن. ڕۆژی هەینی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەشدار لە نوێژکردن لە جیهانی ئیسلام دەستیان بە خۆپیشاندان لە دژی ئەمەریکا کرد کە تێێدا ئاڵای ئەمەریکایان سوتاند.

هەروەها خۆیشدانەکان لە شارەکانی ئورشەلیم، ڕامە ئەڵا و شاری غەزە ئەنجامدران، شوێنێک ٤،٠٠٠ کەس کۆبوونەوە. ئیسڕایل بۆ بەرەنگاری توند و تیژی ژمارەی هێزەکانی زیاتر کردووە.

XS
SM
MD
LG