Accessibility links

وەزارەتی گواستنەوەی ئیسڕائیل: وڵاتەکە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئوردون واژۆ دەکات بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی


ئیسڕائیل دەڵێت ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئوردون واژۆ کردووە و تیایدا ڕێگە بە گەشتە ئاسمانیەکان لە ئیماڕات و بەحرەینەوە دەدات بەسەر ئاسمانی ئیسڕائیلدا گەشت بکەن.

وەزارەتی گواستنەوەی ئیسڕائیل وتی چەند ساڵێکە تاوتوێی ئەو ڕێکەوتنە دەکرێت، بەڵام دوو وڵاتەکە نەیانتوانی ڕێکەوتنەکە تەواو بکەن، بەڵام دوای واژۆکردنی دوو ڕێکەوتنە مێژووییەکەی ئیسڕائیل لەگەڵ هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەیندا بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، ڕێکەوتنەکە واژۆکرا.

وەزارەتی گواستنەوەی ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا " ڕێکەوتنەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی کاتی گەشتەکان بۆ وڵاتانی کەنداو و ئاسیا و ڕۆژهەڵات دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی سوتەمەنی کەمتر و کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە."

باسیشی لەوە کرد دەزگای چاودێری ئاسمانی ئەوروپی کە بنکەکەی لە بڕۆکسلە یارمەتیدەر بووە لە تەواوکردنی ڕێکەوتنەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG