Accessibility links

ئیسڕائیل جوویەکی ئێرانی کە گومانی سیخوڕیکردنی لێدەکرێت ڕەوانە دەکاتەوە


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن گوریۆن
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێن گوریۆن

دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل شین بێت ڕایگەیاند هەوڵێکی سیخوڕی ئێرانیان پوچەڵ کردۆتەوە کاتێک جوویەکی ئێرانییان دەستبەسەرکردووە و دواتر ڕەوانەیان کردووەتەوە، کەسە ئێرانییەکە بە پاکەتێکی کلینێکسەوە هاتووەتە ناو ئیسڕائیلەوە و دەزگاکە وتی مەبەست لە پاکەتەکە بۆ شاردنەوەی پێداویستییەکانی چاودێریکردن بووە.

دەزگای شین بێت وتی پیاوەکە کە خزم و کەسوکاری هەیە لە ئیسڕائیل، لە ماوەی لێپێچینەوەکاندا لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن کە لەوێ دەستبەسەرکراوە دانی بەوەدا ناوە کە هاتووە تاوەکو سیخوڕی بەسەر ئامانجە ئیسڕائیلییەکانەوە بکات بۆ کارمەندەکانی ئاسایشی ئێران. وتیشی پیاوەکە کە تەلەفون و پاوەر بانک و پارەشی پێبووە، لە فڕۆکەخانەکەدا هاتنی بۆ ناو ئیسڕائیل ڕەت کراوەتەوە و ڕەوانە کراوەتەوە بۆ ئێران.

شین بێت وتی " ئەم ڕووداوە بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی ئێران بۆ دامەزراندنی تۆڕی سیخوڕی و تیرۆریستی لە ناو ئیسڕائیلدا."

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی بۆچی گومانلێکراوەکە لە جیاتی ئەوەی تۆمەتبار بکرێت ڕەوانە کراوەتەوە، بەرپرسێکی ئاسایش بە ڕۆیتەرزی وت بەپێی تاوتوێکردنی بابەتەکە لە نێو کارمەندەکانی دیکەی دەزگاکەدا، باوەڕوابوو کە پیاوەکە لە ژێر فشاردا ئەو کارەی کردبێت و پاڵنەرەکەشی دەستکەوتنی پارە بووە.

بەرپرسەکە وتیشی " ئەگەرێکی کەم " هەبوو بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، چونکە گومانلێکراوەکە هاووڵاتییەکی ئیسڕائیلی نەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG