Accessibility links

ئێران بەڵێنی " وەڵامدانەوەی " هەر جوڵەیەکی ئیسڕائیل دەدات دژی وڵاتەکەی


دەزگایەکی هەواڵی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەدا تاران " بەتوندی وەڵامی " هەر جوڵەیەکی ئیسڕائیل دژی وڵاتەکە دەداتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی وڵاتەکەی ڕێگە بە تاران نادات پەرە بە چەکی ناوەکی بدات.

ڕۆژی دووشەممە ئێران ڕایگەیاند دەستیکردۆتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا 20، ئەم هەنگاوەی ئێرانیش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن.

ئەم بڕیارەش دوایین پێشێلکارییەکانی ئێرانە لە ڕیکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا کە لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا.

دەزگای هەواڵی نوری ئێرانی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە " ئیسڕائیل دەبێت بزانێت هەر دوژمنکارییەک دژی ئێران بە هەر شێوازێک، ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی توند دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG