بنجامین نه‌تانیاهوو یه‌کشه‌مه له لێدوانێکی ڤیدئۆیی دا گوتی که وڵاتانی ئوروپایی "ده‌بێت شه‌رم له خۆیان بکه‌ن" چونکه له هه‌وڵ دان بازرگانی له گه‌ڵ ئێرانێ بکه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه ده‌رفه‌ت بۆ ئێران ده‌ڕه‌خسێنن که چه‌کی ناو‌کی سازبکات.
حه‌وتووی ڕابردوو، بلژیک، دێنمارک، فێنلاند، هوله‌ند، نۆڕوێژ و سوئێد گوتیان ئه‌وان تێکه‌ڵ به ناوه‌ندی ناسراو به INSTEX ده‌بن، واتا ناوه‌ندێک که بۆ هاسانکاری کردنی کاری بۆ بازرگانی له گه‌ڵ ئێران دیاریکراوه.
ئه‌و ناوه‌نده له لایه‌ن ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا پێک هات بۆ ئه‌وه‌ی هاوه‌رده‌کردن و هه‌نارده‌کردنی پاره ڕێکبخات به جۆرێک کۆمپانیه‌کانی ئوروپایی بتوانن بازرگانی له گه‌ڵ ئێران بکه‌ن سه‌ره‌رای ئه‌و گوشاره‌ی ئه‌مه‌ریکا خستوویه‌ته سه‌ر ئه‌و ولاته و هه‌ر بۆیه ئێران به قه‌ناعه‌ت دێنن که به پێی ڕیکه‌وتنی ناو‌کی 2015 بچێته پێش که هه‌وڵه‌کانی ناو‌کی ئه‌و وڵاته سنوردار ده‌کات.