Accessibility links

ئیسڕائیل هەوڵدەدات ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

ئیسڕائیل ڕایگەیاند هەوڵ نادات لەگەڵ ئێراندا شەڕ بکات ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی بەڵگەی لەسەر چالاکییە ناوەکییەکانی ڕابردووی ئێرانی خستە ڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پشتیوانی لە نوێترین هەوڵەکانی ئیسڕائیل دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکە کە ئامانج لێی ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێرانە.

بەرپرسێکی باڵای ئیسڕائیل وتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە پێنجی مانگی سێدا سەرۆک ترامپی ئاگادارکردۆتەوە سەبارەت بەو بەڵگانەی کە ئیسڕائیل دەستی کەوتووە.

هەروەها وتیشی سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا ڕازی بووە ئیسڕائیل ئەو زانیاریانە پێش دوانزەی مانگی پێنج بڵاوبکاتەوە، واچاوەڕواندەکرێت لەو بەروارەدا سەرۆک ترامپ بڕیار بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەمەریکا لەسەر ڕێکەوتنە ناوکییەکە دەمێنێتەوە یاخوود لێی دەکشێتەوە.

ناتانیاهو ڕۆژی سێشەممە بە سی ئێن ئێنی وت " هیچ کەسێک هەوڵ نادات شەڕ لەگەڵ ئێراندا بکات و ئەوەش ئەگەرێکە کە هەندێک پێشبێنی دەکەن دوای نەمانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ جەنگ لەگەڵ ئێراندا پرسیاری لێکرا، ناتانیاهو لە چاوپێکەوتنەکەی سی ئێن ئێندا وتی " هیچ کەسێک نایەوێت ئەوە ڕووبدات. ئێران ئەو وڵاتەیە کە یاساکان دەگۆڕێت لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG