Accessibility links

ئیسڕایڵ: شەرکەرانی بە پشتیوانی ئێران ناتوانن لە هەریمی گۆلان دا بمێننەوە


رووسیا لە بەرامبەر داوای ئیسڕایل دا ڕاوەستاوە و دەڵێت ناتوانێت زۆر بۆ ئیران بێنێت سوریا بە جێ بهێڵێت.

یاسادانەرانی ئیسڕایل دەلێن ئەو وڵاتە ڕێگانادات شەرکەرانی شێعەی بە پشتیوانی ئێران کە لە نزیک بەرەی باکووری ڕۆژئاوایان لە گەڵ سوریا ماونەتەوە پەسند بکەن، ئەوەش ئاماژەیە کە ئیسرایل گومانی ڕووسیا مسۆگەری بکات کە هێزەکانی ئێران ئەو ناوچەیان جێ هێشتبێت.

لە وتووێژێک لە گەڵ ماڵپەڕێکی هەواڵنێری سەر بە حکومەتی ڕووسیا کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، یاسادانەری ئوپوزسیۆن کسنیا سڤێتلۆڤا لە پارتی یەکیەتی زایۆنیست نیگەرانی دەربڕی کە "ملیتان و ڕاوێژکارانی ئێران ڕەنگە لە ڕیزەکانی لەشکری سوریادابن، کە "بەرزاییەکانی گۆلان"یش دەگرنەوە. ئەو خانمە گوتی ئیسرایل ئەوە "هەر پەسندی ناکات" و بە "کردارێکی هێرشبەرانەی" زانی.

لە لێدوانەکانی پێشتر بۆ ڕادیۆ ئیسڕایل چوارشەمە، وەزیری هاوکاری هەریمی ئیسرایل، زاچی هەنێگبی، یاسادانەرێکی پارتی لیکوود، گوتی حکومەتی ئیسڕایل ڕێگا بە حیزب ئەڵا نادات، کە گرووپێکی میلیتانی لوبنانیە و ئێران پارەی بۆ دابین دەکات، بەرەیەکی نوێ لە سنووری باکوری ئیسڕایل لە گەڵ سوریا دابمەزرێنێت.

ئەو گوتی کە ئەوە شتێکە کە مەترسیدارە و ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ پێشی ئەمە نەگرین، لە دوایی دا زۆرمان بۆ بە گران تەواو دەبێت.

هەنێگبی و سڤێتلۆڤا وەڵامی ڕاگەیەندنی رووسیایان دەدایەوە کە هێزەکانی ئێران بە چەکی قورسەوە تا ٨٥ کیلومتر دوور لە بەشی ڕۆژئاوای بەرزایی گوڵان کشاونەوە. ئاژانسی هەواڵنێری "تاس" گوتەی نێردراوی تایبەتی ڕووسیا بۆ سوریا، ئەلیکساندر لاڤرێنتیڤ یان هێنایەوە کە دەڵێت "ئێرانێکان لە ناوچەکە کشانەوە و ملیتانەکانی شیعە لە ئەو شوێنە نین."

بەڵام، لاڤرێنتیڤ هەروەها گوتی دەستەی لەشکری ئێران کە ئەو وەک "ڕاوێژکاران" ناوی بردن لە نێو هێزەکانی حکومەتی سوریادان ئەوانەی لە نزیک بەرزایی گۆلان ماونەتەوە، واتا ئەو بەشەی ژێر کونتڕۆلی ئیسڕایل دایە.

ئیسڕایل بۆ ماوەی چەند مانگە گوشاری بۆ ڕوسیا هێناوە ئێران بە قەناعەت بگەیەنێت هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، جێگایەک هەم رووسیا و هەم ئێران سەرچاوەی لەشکریان بۆ یارمەتیدان بە بەشار ئەسەد ناردوە کە شەری حەوت ساڵەی نێوخۆیی بکات.

رووسیا لە بەرامبەر داوای ئیسڕایل دا ڕاوەستاوە و دەڵێت ناتوانێت زۆر بۆ ئیران بێنێت سوریا بە جێ بهێڵێت، کە ئەسەد پێی خۆشە ئێران لە شەری سەرهەڵداوان دا یارمەتی پێدەکات.

XS
SM
MD
LG