Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل دەڵێت ئێران لە سوریا دەستی کردووە بە کشانەوە


نەفتالی بێنێت

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل نەفتالی بێنێت کە ماوەی کارکردنەکەی وەکو وەزیری بەرگری تەواو بووە وتی ئێران دەستی کردووە بە کشانەوە لە سوریا، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدات.

هەروەها داوای لە بێنی گانتزی جێگرەوەی کرد بەردەوام بێت لە فشارەکان بۆ سەر ئێران، ئەگەر نا ئەوا شتەکان پێچەوانە دەبنەوە.

ئێران لە ماوەی جەنگی ناوخۆی سوریادا لە پاڵ سوریا ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد و هەروەها پشتیوانی لە گروپە چەکدارییە شیعەکانی سوریا دەکات، ئیسڕائیلیش بوونی ئێران لە سوریا بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەر وڵاتەکەی.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئیسڕائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لەناو خاکی سوریادا ئەنجامداوە و هێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی دیکەی سەر بە ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی کردۆتە ئامانج.

بێنێت لە وتارێکیدا بەبۆنەی ماڵئاواییکردنیەوە وتی " ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێزەکانی کەم دەکاتەوە لە سوریا، چەندین بنکەی سەربازیشی چۆڵکردووە."

وتیشی : سەرەڕای ئەوەی ئێران دەستی کردووە بە پڕۆسەی کشانەوەی لە سوریا، ئێمە دەبێت کارەکانمان تەواو بکەین. هێشتا شتەکان لە دەستماندان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG