Accessibility links

ئیسڕایل بە وردی چاودێری بە سەر ئێران دا دەکات


Israel Iran nuclear 20180430 AP

پاڕلمانی ئیسرایل پەسندی یاسایەکی کردوە کە ڕێگا بە سەرۆک وەزیر و وەزیری بەرگری دەدات بە پێی پەسندی "تەواوی کابینە" و لە "دۆخی ئاستەم دا" شەڕ ڕابگەیەنن.

ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست ڕاپۆرت دەکات کە وێنەکانی سەتەلات کە یەک شەمەی ڕابردوو گرتوویانە نیشان دەدات ئێران دەستی بە هەندێک کرداری ناوکی لە ناوەندی پیتانانی یوڕانیۆم فۆردو کردۆتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە دەنوسێت کە لە ئەو وێنانەی سەتەلایتی نێونەتەوەیی ئامادەی کردوون نیشان دەدەن کە دامەزرراوەکە سەر لە نوێ کراوەتەوە و تێیدا کار ئەنجام دەدرێت. وێنەکان نیشان دەدەن کە هەندێک خانووبەرەی نوێ بە کۆمەڵێک لە خانوەکانی ئەو ناوەندە زیاد کراون و ئوتوموبیل لە پێشیان ڕاگیراون.

فۆردو لە ساڵی ٢٠١٢دا بوو بە بابەتێکی جێگای سەرنج، شوێنێک ئاژانسی نێوەنەتەوەیی وزەی ئەتۆمی تێێدا دۆزیەوە کە یورانیوم هەتا ڕادەی ٢٠ لە سەد تێیدا بەرهەم دەهێنرێت.

بەر لە ئەمەش، فۆردو وەک ناوەندێکی لێکوڵینەوە و پەرەپێدان بۆ پیتاندن کەڵکی لێوەردەگیرێت.

بە گوێرەی ڕێکەوتنی ناوکی ٢٠١٥، ئێران دەبوایە خۆ لە پێتاندنی یوڕانیوم و ساز کردنی کەرەسەکانی ناوکی دوورخاتەوە. بەڵام ڕێکەوتنەکە هەموو کردارێکی لە ناوەندی فۆردو دا قەدەغە نەکرد. لێکۆڵینەوەی ڕادیۆئەکتیو و کاری زانستی دەکرێت لە ژێر چاوەدێری ئاژانسەی ناوکی درێژەی هەبێت؟

بە ئەم پێیە، ڕوون نیە داخوا وێنەکانی سەتەلات چ مەسەلەیەکی ڕاستەقینە نیشان دەدەن. داخوا ئەم کردارە بەشێک لە کاری ڕیگاپێدراو لە ژێر چاودێری دایە یان ئەمە کارێکی نائاسایی و نەزانراوە.

سەرۆک وەزیر بنجامین نەتان یاهوو لە ٣٠ی مانگی چواری ساڵ لە گوتارێکی سەر تەلەڤزیۆن ئێرانی بە "درۆزن" ناساند و داوای کرد کە ڕێکەوتنی ناوکی ٢٠١٥ پێداهاتنەوەی بە سەردا بکرێت و گوتی کە کاری هەڵکەندن لە کەناری کێوی نزیک ناوەندی فۆردۆ هەر درێژەی هەیە.

لە هەمان کاتدا، پاڕلمانی ئیسرایل پەسندی یاسایەکی کردوە کە ڕێگا بە سەرۆک وەزیر و وەزیری بەرگری دەدات بە پێی پەسندی "تەواوی کابینە" و لە "دۆخی ئاستەم دا" شەڕ ڕابگەیەنن.

لە ئەم دواییانەدا، هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکانی لەشکری لە سوریا زیادی کردوە کە ئیسڕایل هوشداری دەدات کاتێک دێتە سەر مەسەلەی ئاسایش وڵاتەکەی ئەمە هەوڵێک بۆ هوشداری دان بە ئێران، رووسیا و سوریا سەبارەت بە هێڵە سوورەکانە.

چەند وێنەی سەتەلایتی کە ٢٠ی ٢٠١٨ ئامادەکراوە واتا کارگەی گومانلێکراوی ناوکی سوریا کە ئێسرایل لە ٢٠٠٧ بۆمبارانی کرد..
چەند وێنەی سەتەلایتی کە ٢٠ی ٢٠١٨ ئامادەکراوە واتا کارگەی گومانلێکراوی ناوکی سوریا کە ئێسرایل لە ٢٠٠٧ بۆمبارانی کرد..

یاسای راگەیاندنی شەر چەند کات ژمێر دوای وتاری نەتان یاهوو پەسند کرا کە گرینگێکی تایبەتی بە هەڵویستی توندی ئیسڕایل بەرامبەر بە ئێران دا.

لە وتووێژێک لە گەڵ رۆژنامەی رووسی 'کۆمێرسانت' وەزیری بەرگری ئیسڕایل ئاڤیگدۆر لیبرمەن داوای لە ڕووسیا کرد کە بەرژەوەندێیەکانی ئیسڕایل لە سوریا بە گرنگ بزانێت نەک ئەوەی لایەنی ئێران بگرێت.

ئێمە هیچ مەبەستی ئەوەمان نیە لە کارەکانی نێوخۆیی سووریا دەستێوەردان بکەین؛ بەڵام ئەوەی ئێمە قەبووڵی ناکەین ئەوەیە کە پەسندی ناکەین ئێران سوریا بکاتە شوێنێک لە دژی ئیسڕایل.

XS
SM
MD
LG