Accessibility links

ئیسڕائیل ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی " هەڕەشەکانی " سەر هاوڵاتیانی دەدات دوای لێدوانەکانی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل گابی ئاشکنازی
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل گابی ئاشکنازی

حکومەتی ئیسڕائیل ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی " ئاستی هەڕەشەکانی " سەر هاوڵاتیانیدا لە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی داواکانی ئێرانەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وتی " لە نێوەندی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئێرانییەکانەوە، ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە ئیسڕائیلییەکان بکرێنە ئامانج." بەوەش پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کرد تیایدا باسی لە ئەگەری هێرشەکان کرد بۆ سەر ئەو هاوڵاتیە ئیسڕائیلیانەی کە لە وڵاتانی دراوسێی ئێران یاخود لە ئەفریقان.

بەرپرسانی ئیسڕائیلی ئاماژەیان بە " زیادبوونی هەڕەشەکانی سەر ئیسڕائیلییەکانی دەرەوە " داوە و بەتایبەتی هەڕەشەکان لەسەر ئەو هاوڵاتیە ئیسڕائیلیانەی لەو شوێنانەن کە لە ئێرانەوە نزیکن، لەوانەش جۆرجیا و ئازەربایجان و تورکیا و کوردستان و ئیماڕات و بەحرەین.

لە مانگی 9 دا هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردەوە و گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکانی نێوان دوبەی و تەل ئەڤیڤ لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دەستی پێکرد.

هەروەها وابڕیاربوو وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل گابی ئاشکنازی لە کۆتایی هەفتەدا سەردانی بەحرەین بکات، بەڵام سەرچاوە دیبلۆماسیەکان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وتووە دوای هەڕەشە نوێیەکانی تاران بۆ ئیسڕائیل، ئەم سەردانە هەڵوەشاوەتەوە.

هەروەها شاندە بەحرەینیەکە کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئۆرشەلیم و ئیسڕائیل هێنا دوای ئەوەی سێ ڕۆژی خایاند و لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک ڕێکەوتنیان واژۆ کرد.

ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی " لەکاتێکی گونجاودا " وەڵامی کوژرانی زانا ئەتۆمییەکە دەداتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG