Accessibility links

ئیسڕائیل هۆشیاری دەداتە ئێران


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو هۆشیاریدایە ئێران و وتی لەبەردەم ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیلدایە و ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئێران کرد بۆ لەناوبردنی ئیسڕائیل.

ناتانیاهو لە لێدوانێکی ئاشکرادا لە بنکەیەکی ئاسمانی ئیسڕائیل وتی " لەمدواییانەدا ئێران هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسڕائیلی دەکرد. دەبێت لەبیری بێت ئەم فڕۆکانە دەتوانن بگەنە هەر شوێنێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئێران و بێگومان سوریاشەوە."

دەزگای هەواڵی میهری ئێرانی هەفتەی ڕابردوو لەزاری پەرلەمانتارێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوا ئێران لە نیو کاتژمێردا ئیسڕائیل لەناودەبات.

جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل هەمیشە وتوویەتی هەموو بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆن بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن بە ئێران چەکی ناوەکیی پەرەپێبدات و پشتیوانی لە بەڵێنەکانی خۆی کردووە سەبارەت بەوەی ڕێگە نەدات ئێران لە سوریاوە هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG