سوپای ئیسڕائیل دەڵێت فڕۆکە جەنگیەکانی کۆمەڵێک شوێنی حیزبوڵای لوبنانیان بۆردومان کردووە دوای ئەوەی لە لوبنانەوە تەقە بە ئاڕاستەی هێزەکانیان کراوە.
وتیشی لەمیانەی تەقەکردنەکەدا سوپا و هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەکو وەڵامێک هێلیکۆپتەرەکان و فڕۆکەکانی دیکە لەسەر سنوور هێرشیان کردۆتە سەر شوێنەکانی ڕێکخراوی حیزبوڵای تیرۆریستی."
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵا بە درێژایی سنووری نێوان وڵاتەکە و لوبنان زیادیکردووە، مانگی ڕابردوو ئیسڕائیل وتی حیزبوڵا هەوڵیداوە لەڕێی سنوورەکەوە دزە بکاتە ناو خاکی ئیسڕائیلەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز