Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حیزبوڵای لەسەر سنووری لوبنان خستۆتە خوارەوە


سوپای ئیسڕائیل وتی هێزەکانی وڵاتەکە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە حیزبوڵای لوبنانیان لە ئاسمانی ئیسڕائیلدا لەسەر سنووری لوبنان خستۆتە خوارەوە.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی پێشتریش هێزەکانی ئیسڕائیل شوێنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دیکەی حیزبوڵایان دیاریکردووە و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر سنووری لوبنان تێکیان شکاندووە.

وتیشی " بەردەوام دەبین لە ڕێگە نەدان بە هەر هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی سەروەریی ئیسڕائیل."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG