Accessibility links

سوپا: فڕۆکە ئیسڕائیلیەکان بۆردومانی حەماس دەکەن لە کەرتی غەززە


سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند فڕۆکەکانی بۆردومانی نۆ ئامانجی گروپی حەماسیان کردووە لە باکووری کەرتی غەززە ، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەو فڕۆکە کاغەزی و باڵۆنە گڕدارانەی کە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەززە هاویشتویانە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل و زیانی گەیاندووە بە ناوچەکانی ئیسڕائیل.

لە ناوچە ئیسڕائیلیەکانیانیش فیکەی ئاگادارکردنەوە لێدرا لە نزیک کەرتی غەززە و سوپا وتی سێ موشەک هەڵدراوە بۆ ئیسڕائیل بەڵام یەکێکیان لە کەرتی غەززە کەوتۆتە خوارەوە. هیچ هەواڵێکیش نیە لە کەوتنەوەی کوژراو و بریندار نیە بەهۆی هێرشە موشەکی و ئاسمانییەکانەوە.

لەم هەفتانەی دواییدا فەڵەستینیەکانی فڕۆکەی کاغەزی گڕداریان هەڵداوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل و بە ئامانجی ئەوەی ئاگر بکەوێتەوە لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و دارستانەکاندا لەکاتێکدا فڕۆکەکانی دیکە بۆمبی دەستکردنی بچووکیان پێبووە و بوونەتە هۆی کەوتنەوەی زیانێکی گەورە.

سوپا لەسەر ئەم فڕۆکە کاغەزی و باڵۆنە گڕدارانە وتی " ئەمە کاری تیرۆرن و دانیشتوانی ئیسڕائیل لە باشووری وڵاتەکە دەخەنە مەترسیەوە و زیان دەگەیەنن بە ناوچە بەرفراوانەکانی خاکی ئیسڕائیل."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG