Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت نازانێت کێ موشەکەکانی غەززەی هەڵداوە بەڵام حەماس لێی بەرپرسیارە


سوپای ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەدا نازانێت کێ موشەکەکانی لە کەرتی غەززەوە هەڵداوە بۆ تەل ئەڤیڤ بەڵام لۆمەی حەماسی کرد و وتی ئەوان بەرپرسیارن.

وتەبێژی باڵای سەربازی ئیسڕائیل جەنەڕاڵ ڕۆنین مانیلیس بە ڕادیۆی ئیسڕائیلی وت " هێشتا لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵەیە دەکەین کە دوو موشەکەکەیان هەڵداوە. ئێمە نازانین کێ ئەوەی کردووە."

وتیشی " حەماس ڕێکخراوی سەرەکییە لە کەرتی غەززەدا. ئەو بەرپرسیارە لەوەی چی لە ناو کەرتەکەدا ڕوودەدات و چی لێوە دەهاوێژرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG